دەقی بەیاننامەی شوڕای ناوەندیی جەماعەت بەم چەشنەی: بسم اللە الرحمن الرحیم
لەو ڕۆژگارە پڕژان و دەرد و ئازارە و لە دۆخێکدا کە ڕۆژانە شایەتی شەهیدبوونی ئافرەتان و مناڵانی موسوڵمانین لە فەلەستین و ناوچە ئیسلامییەکانی تری جیهان؛ بەداخەوە شایەتی تۆمار و بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکێکی سووکانە و زمانپیسی دژ بە حەزرەتی ئەبووبەکری ڕاستگۆ، هاوڕێی ئەشکەوت و جێنشینی پێغەمبەر ﷺ لە دەنگ و ڕەنگی فەرمی وڵات بووین؛ کارێکی بێئاقڵانە کە لە هەستیارترین و خەمبارترین سەردەمەکانی مێژوو و لەوپەڕی نیاز بە پاراستنی یەکڕیزی نەتەوەیی و یەکگرتوویی ئیسلامی، وەک پڕژاندنی خوێ بەسەر برینە بێئەژمارەکانی ئەو ڕۆژگارە، لە ژار تاڵترە و دڵی شارۆمەندانی ئەهلی سوننەت و گشت خەڵکی تێگەیشتوو و بەشەڕەفی ئێرانی بریندار کرد!
مێژووی ئیسلامی، شایەتی گیانفیدایی هاوەڵانی بەڕێز و پشتیوانیان بە ماڵ و بەگیان لە پێغەمبەری ئیسلام و دەعوەتی ئیسلامییە و قوڕئانی پیرۆز ڕاشکاوانە، پێشکەوتن و چالاکیی هاوەڵانی پێغەمبەریﷺ، هۆی ئیرەیی و تووڕەیی کافران و جۆشینی بەتەوژمی ئەوان هەژمار کردووە و ڕەوشت و کارکردی چینی پێشینیان و بۆ نموونە ئەبووبەکری ڕاستگۆ ڕاشکاوانە ستایش دەکا و جێی ڕەزامەندی خوای گەورەی نێو بردوون؛ لەو ڕووەوە، سووکایەتی بەو کەسایەتییە مەزنانەی ڕێزداری پێغەمبەر ﷺ و گشت موسوڵمانان، پێشێلکردنی ئاشکرای دەستووری خوا و نموونەی ئازاردانی حەزرەتی پێغەمبەرەﷺ.
یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش، لە بنەمای یازدەهەم بە بەڵگەی ئایەتی «إِنَّ هَـٰذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً» (ئەنبیاء:۹۲) یەکڕیزی ئیسلامی بە بنەما داناوە و حکوومەت پێویستە ئەو یەکڕیزییە بپارێزیت.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح وەک ڕێکخراویەکەی مەدەنیی چالاک لە پانتایی جوگرافیایی تەواوی وڵات، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە و نموونەی دیکەش لە ڕابردوودا، بەئاگا دێنیتەوە کە دەنگ و ڕەنگ، میدیایەکی تایبەت بە تاقمێک نییە، بەڵکوو پێگە و ئەرکی نەتەوایەتی، پشتبەستوو بە داهاتی گشتیی و بەرپەرس لە ڕەچاوکردنی ڕێز و مافی تەواوی پێکھاتەکانی گەلی ئێرانە و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش لە تەواوی بەرپرسانی پێوەندیدار و بەتایبەت بەڕێوبەرانی دەنگ و ڕەنگ چاوەڕێ دەکەین:
۱. بە داوای لێبووردنی فەرمی لە گەلی ئەهلی سوننەت، بەستێنی ساڕێژی ئازاری دەروونیی پێکهاتوو، تەیار بکەن.
۲. بە مامەڵەی تەند لەگەڵ کەسانی پێوەندیدار بەو سووکایەتییە، پێش لە دووپاتبوونەوەی وەها کارێک لە داهاتوودا بگرن.
۳. بە داڕشتنی ڕێساکارێکی پێشگیرانە، پێش لە بڵاوبوونەوەی هەرجۆرە ناوەڕۆکێکی ئاژاوەگێڕانە لە میدیای فەرمیدا بگرن.
ئێمە لەسەر ئەو بڕوایەین کە ڕێزی بەرامبەر ئایینزا و پاراستنی حوڕمەتی پیرۆزییەکانی تەواوی گرووپە ئیسلامییەکان، بەردی بناخەی یەکپارچەیی، تەبایی و یەکگرتوویییە و دەسەڵاتداران پێویستە پێش و زیاتر لە شارۆمەندان وەک بنەمایەکی پارێزراو، لە تەواوی داڕشتنی سیاسەتەکانی کولتووری و میدیایی وڵاتدا ڕەچاوی بکەن.
والسلام علیکم و رحمة اللە و برکاتە
شوڕای ناوەندیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
۵ی گوڵانی ۱۴۰۴
بۆچوونهکان